خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- ئاشقانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌چاوه‌ڕوانی 12ی ئه‌م مانگه‌دان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا، له‌ولاشه‌وه هه‌واڵێكی خۆش بۆ هه‌وادارانی یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ڕێوه‌یه، كه په‌یوه‌سته به لیۆ مێسی ئه‌ستێره.
دوای وه‌ستانی خولی نایابی ئیسپانی له مانگی ئاداری رابردووه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار لیۆ مێسی له كامپنو بیندرا، كاتیك له‌و یاریگایه‌دا ده‌ستی بهمهشقهكان كرده‌وه، به‌مه‌ش دابه‌زینی مێسی بۆ ناو یاریگا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه بۆ یه‌كه‌مین یاریی یانه‌كه‌ی یاری ناكت كاتێك رووبه‌رووی یانه‌ی مایۆركا ده‌بێته‌وه.
مێسی له‌ژێر راهێنه‌رایه‌تی كیكی سیتێین ده‌ستی بهمهشقهكان كرده‌وه و له‌پاڵ ئه‌ویش سواریزیش دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی شانبه‌شانی مێسی له كامپنو په‌یوه‌ندی به یه‌كه مه‌شقه‌كانی كه‌تالۆنیا كرده‌وه.









