پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانەدرا بە بەربژێری حەوت پۆستی وەزاری کابینەکەی کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە پەیامێکدا دەڵێ، گەلی عێراق چاوەڕێی کردارە و بە بەڵێنەکانمانەوە بەرامبەر خەڵک پابەندین

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە 247 ئەندام ئامادەی بوون، متمانە بە هەر حەوت بەربژێرەکە درا .

– د. فوئاد حوسێن، بۆ وەزیری دەرەوە

– سالار عەبدولستار وەک وەزیری داد

– ئیحسان شەمەری بووە وەزیری نەوت

– محەممەد کەریم جاسم بووە وەزیری کشتوکاڵ

– عەلا ئەحمەد حەسەن بووە وەزیری بازرگانی

– حەسەن نازم بووە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار

– ئیڤان فائیق یەعکوب بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەران

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای متمانەدان بە تەواوی وەزیرانی کابینەکەی لە پەرلەمان لە توویتێکدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی، “سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق. بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین”.