بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر ئاشكرای دەكات، ئەو كەسەی ئەمڕۆ بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، ھیچ نەخۆشییەكی دیكەی نەبووە، بەڵكو جگەرەكێش بووە و كاریگەری لە سییەكانی كردووە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند: “ئەو كەسەی ئەمڕۆ بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا لە 27/5/2020 وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندرا، ھیچ نەخۆشییەكی دیكەی نەبوو، بەڵام جگەرەكێش بوو كاریگەری لە سییەكان كردبوو، چوار رۆژ پێش ئێستا خرایە ژێر چاودێری و ئامێری ھەناسەی دەستكرد، بەڵام بەداخەوە وەڵامی نەبوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا .

وتیشی: “ئێستا 97 تووشبووی كۆرۆنا لە سنووری ھەولێر ھەن و نەخۆشێك لەژێر ئامێری ھەناسەی دەستكرد ماوە، كە ئافرەتێكی بە تەمەنە و نەخۆشی درێژخایەنی ھەیە، بەداخەوە باری تەندروستی ناجێگیرە”.