سه‌لام عبدوڵڵا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشكرابوونی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێم ، ده‌ستوبرد كۆمه‌ڵیك هه‌نگاوی به‌جێ ی نا بۆ پاراستنی دانیشتوانی هه‌رێم كه زۆر له پێشتر بوو له وڵاتانی ده‌ر و دراوسێ و بگره زۆر وڵاتی ڕۆژئاواییش .
هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی توشبووان له ماوه‌ی 3 مانگی پێشوو له ئاستێكی زۆرباشدا بوو ، ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌سه‌ند و ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی دا .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه به‌جێیانه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك حیزب و لایه‌نه‌وه له‌باتی پشتیوانی كه‌وتنه دژایه‌تی ، ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ی كه حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كرد بۆ پاراستنی خه‌ڵكی، ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه نیشانیان ده‌دا و ده‌یانگووت بۆ نموونه كه‌ره‌نتینه‌كردنی دانیشتووان مه‌به‌ست مووچه نه‌دانه ! و هاوكات هانی خه‌ڵكیان ده‌دا كه سه‌رپێچی بكه‌ن و بچنه ده‌ره‌وه و سه‌رشه‌قامه‌كان ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و هه‌لانه‌ی حكومهتییان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی له‌و په‌تایه كرده مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و كه‌وتنه چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان ده‌كرد گوایه ئه‌م په‌تایه درۆیه و وجودی نییه له هه‌رێم .
فه‌رموو ئه‌مڕۆ به چاوی خۆتان ده‌بینن بارودۆخه‌كه كه ڕوو له كوێ ده‌كات و مه‌ترسییه‌كه‌ی چۆن له‌به‌ر قاپی هه‌موومانه ، چونكه ئه‌و پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێنماییه‌كان بۆته هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبووان به ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار كه ئۆباڵی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م په‌تا جیهانییه‌یان كرده مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و پابه‌ندبوونی خه‌ڵكیان به‌لاڕێدابرد .
ئێستا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئاسانكاری تێداكراوه و دوكان و بازاڕ ده‌كرێته‌وه پێویسته خه‌ڵكیش بۆ پاراستنی خۆیان و خانه‌واده و خه‌ڵك ئیتر به جدی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن ، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی ( ده‌مامك و ده‌سته‌وانه و خۆپارێزی له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و په‌یڕه‌وی راگرتنی پاك و خاوێنی به تایبه‌ت شوشتنی ده‌سته‌كان زوو زوو ).
بۆیه ئیدی كه خه‌ڵكی زیادبوونی توشبووان و مه‌ترسییه‌كانی به چاوی خۆیان ڕۆژانه ده‌بینن كه چۆن ژماره‌كه تا دێت به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه ، ئیتر بڕوا به پروپاگه‌نده‌ی چهواشهكهران نه‌كه‌ن و نه‌هێڵن ناحه‌زانی ئه‌م گه‌له له گۆمی لیخندا مه‌له بكه‌ن .










