رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
ئه‌ندری ریۆ ( ndré Rieu) موزیسیانی جیهانی ساڵی 1949 له وڵاتی هۆڵه‌ندا له دایك بووه ، باوكی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین تیپی موزیكی بووه له هۆڵه‌ندا ….
ئه‌ندری له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیه‌وه ده‌ستی به ژه‌نینی ڤیۆلین كردووه .. ئێستا گه‌وره‌ترین ژه‌نیاری ڤیۆلینه له‌و وڵاته‌دا و خاوه‌نی ئۆركسرای به‌ناوبانگ ( يوهان شتراوس ) ه ، مامۆستای موزیكی كلاسیكه له وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی .. چه‌ندین كاری گه‌وره‌ی پۆپ و رۆكی له جیهاندا ئه‌نجام داوه … یه‌كه‌م هونه‌رمه‌نده كه میداڵی شێری هۆڵه‌ندی و سوارچاكی هونه‌رو ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسای به ده‌ست هێناوه …
ته‌نها له 20 وڵات‌دا زیاتر له ( 10 ) ملیۆن سیدی كاره‌كانی فرۆشراون …










