ئەمرۆ بەبۆنەى سالیادى دامەزراندى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، عەلى حسێن بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەل شاندێک لە ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکان سەردانى مەلبەندى (سێ)ی یەکێتى نیشتمانى کوردستانى کرد و لەلایەن سەعدى ئەحمد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسى و د.رێبوار ئیسماعیل بەرپرسى مەلەبەند و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانى سەرکردایەتى پێشوازى کران…
لە دیدارێکدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى پیرۆزبایى ئاراستەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کردو هیوای خواست ئەم یادە هەنگاوێک بێت بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو پاراستنی یەکریزی و تەبایی و پێشکەوتنى کیان و ئەزموونى دیموکراسى گەلى کوردستان، هەرلەم دیدارەدا بارودۆخى کوردستان و هەستیارى سیاسى و ناجێگیرى رەوشى تەندروستى ناوچەکە و تایبەت عێراق و هەرێمى کوردستان ئاماژەى بۆ کرا، پاشان باس لەیەکخستنى هەولەکان بۆ هەماهەنگى نێوان پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و هەنگاوەکان بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی نێوانیان لە پێناو کارکردنى هاوبەش و سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى و دیموکراسى و بەدیهێنانى هەموو ئامانجە نەتەوەیى و نیشتمانیەکان و پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوتانە کەلەئاکامى یەکریزى نێوان هەردوولاو هێزو لایەنە سیاسیەکانەوە بەدەست هاتون، هاوکات هەردوولا تەئکیدیان لەخزمەت کردن بە بەرژەوەندیە گشتیەکان و پالپشتى کردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر خزمەت کردنى بەخەلک و ئەرک و بەرپرسیارەتى هەموولایەک بۆ داکۆکى کردن و سەرکەوتن بەسەر ئەم قۆناغە هەستیارە کرایەوە .









