رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
منداڵێكی كورد له‌سه‌رده‌می جه‌نگی شومی ( ئێران _ عیراق ) دا له بۆردومانێكی دڕندانه‌دا ( باوك و دایك و براكه‌ی ) له‌ده‌ست دا و به ته‌نها مایه‌وه ، ئه‌وه موزیسیانی گه‌وره‌ی جیهانی مامۆستا ( كه‌یهان كه‌لهور ) بوو ، ساڵی 1963 له شاری كرماشان هاتۆته دنیاوه ، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بووه‌ته فێرخوازی ناوه‌ندێكی موزیكی و له ته‌مه‌نی ( 13 ) ساڵیدا بوه‌ته ئه‌ندامی كارای ( ئۆركسترای نیشتمانی ئێران ) ، له پارێزگای خۆراسان درێژه‌ی به خوێندی موزیك داوه‌و له ته‌مه‌نی ( 20 ) ساڵیدا بوه‌ته قوتابی موزیسیانی ناوداری ئێرانی ( محه‌مه‌د ره‌زا لوتفی ) ، پاش ته‌واو كردنی خوێندنی موزیك له ئێران ، بۆ به‌رده‌وام بوون ده‌چێته رۆماو ئیتاڵیا و ئۆتاوا ، له‌وێشه‌وه بۆ كه‌نه‌دا و له زانكۆی موزیكی كلاسیكی ده‌خوێنێت ، زانكۆی ( كارلتون ) ته‌واو ده‌كات ، مامۆستا ده‌بێته ژه‌نیارێكی كارامه‌ی چه‌ند ئامێرێكی موزیكی به‌ڵام خۆی بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ ئامێری ( كه‌مانچه ) به‌رده‌وام بێت ، مامۆستا كه‌لهور ده‌بێته ژه‌نیاری زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی ناودار ( محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ) و ( شه‌هرام نازری ) ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی موزیسیانی جیهانیدا به‌رهه‌می هاوبه‌شی هه‌یه وه‌ك ، ژه‌نیاری گه‌وره‌ی سێتاری هیندی مامۆستا ( شه‌جاع حسین خان ) و ( سوابان نشودی ) پاكستانی و ( ئه‌رداڵ ئازرنجان ) ی توركی و مه‌قامبیژی گه‌وره ( عالیم قاسمۆڤا ) ی ئازه‌ری و ( بروكلین راید ) ی ئه‌مریكی و هونه‌رمه‌ندی دیاری چینی ( یویوما ) ..
مامۆستا كه‌یهان خاوه‌نی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ( میكس ) ه كه خه‌ڵاتێكی جیهانی هونه‌ری به‌رزه‌و هه‌تا ئێستا ته‌نها ( 25 ) كه‌س بونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته ، ئێستا له وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژی و خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی فراوانی جیهانیه له بواری موزیكدا و به‌رده‌وام له زانكۆ جیهانیه‌كاندا وانه‌ی موزیك ده‌ڵێته‌وه .










