لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و بەرکەوتووی برا تووشبوەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە” جگە لە خۆی حەفت کەس لە خانەوادەکەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/١٥ نیشانەی نەخۆشیەکەی بەدیارکەوتووە و پێشتر ھیچ نەخۆشیەکی تری نەبووە و لە ٢٠٢٠/٥/١٩ پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە”.
ڕاشیگەیاند” هاوڵاتییەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژێر چارەسەر بووە تا ٢٠٢٠/٥/٢٩باری تەندروستی تێکدەچێت و دەخرێتە سەر ئامێری ھەناسەی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕی هەناسەدان، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ گیانی لەدەستدا”.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە ناوی (هاوبیر عومەر)ەو تەمەنی ۳۷ ساڵە، ناوبراو خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵ بوو.









