وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر سێ كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و باسى له‌وه كردووه: “لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌رسێ تووشبووه نوێیه‌كه پیاون و ته‌مه‌نیان 23، 22 و 21 ساڵه، پێشینەی گەشتیان ھەبووە و لە وڵاتی ھەنگاریا گەڕاونه‌ته‌وه و لە کەرەنتین بوون”.









