هەینی شەش تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كران.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، شەش تووشبووی دیکەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کران.
تووشبووەکان لە پێنج پیاوی تەمەنەكانی 51 ساڵی، 45 ساڵی، 44 ساڵی، 39 ساڵی و 38 ساڵی لەگەڵ ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێکهاتوون.
تەنها یەك لە تووشبووەكان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانیین.









