وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 322 توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتە پێنج هەزار و 457 توشبوو، هاوکات 67 توشبووش چاکبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجەشممە 28ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەت عێراق ڕایگەیاند: “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5104 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 322 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون و توشی ڤایرۆسەکە بوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین توشبوو لە بەغدا تۆمارکراون کە 194 توشبوون، هەروەها 67 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لەئێستادا ژمارەی توشبووان لەعێراق گەیشتووەتە پێنج هەزار و 457 توشبوو و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 971 توشبوویان چاکبوونەتەوە و 179 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.









