ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 100 هەزار کەسی تێپەڕاند، ئەمەش زۆرترین رێژەی مردنە بە کۆرۆنا تائێستا لە وڵاتێک تۆمارکرابێت.
بەپێی دوایین ئامارەکان لە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ملیۆنێک و 686 هەزار و 282 کەسن، لەو ژمارەیە 100 هەزار و 572 کەس گیانیان لەدەستداوە و 479 هەزار و 969 کەسیش چاکبوونەتەوە.
لە رووی تووشبوون بە کۆرۆنا ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهاندا لە پلەی یەکەمدێت، لە دوای ئەمریکاش هەریەکە لە بەرازیل و رووسیا لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.









