وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا”.

روونیشکراوەتەوە، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵە و دانیشتووی قەزای پێنجوێنە، نیشانەی نەخۆشی ھەبووە و پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.