نرخی نەوت لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هۆكارەكەشی بۆ رێككەوتنەكەی نێوان وڵاتانی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 26/5/2020، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 36 دۆلار و 59 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 34 دۆلار و 65 سەنت بەرزبووەوە.