وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، شەش کەسى تر لە پارێزگاى هەولێر تووشى کۆرۆنا بوون.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران ، ئافرەتێك تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ. سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
وەزارەتی تەندروستی ٢٥ ئایار ٢٠٢٠









