عهلی عهلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕەتیکردەوە هۆکاری دوایین سەردانی بۆ وڵاتی سعودیە مەبەست لێی قەرزکردنی سێ ملیار دۆلار بێت، دەشڵێت، فەرمانبەرە پلە باڵاکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە پشکی شێریان بەردەکەوێت لە کەمکردنەوەی موچەکانیان.
عەلاوی ئەوەشیخستوەتەڕوو، لە ئێستادا بودجەی گشتیی عێراق توشی کورتهێنانێکی زۆر بووەتەوە کە هۆکارەکەشی دەگرێتەوە بۆ دوو هاوکێشەی نیگەرانکەر کە لەسەر بنەمای ئەو دوو هاوکێشەیە بودجەی عێراق بنیادنراوە ، یەکەمیان ناجێگیرە کە ئەوەش نرخی نەوتە کە لە ئێستادا هەڵبەز و دابەزێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، دووەمیشیان جێگیرە کە ئەوەش موچە و شایستە داراییەکانی موچەخوران و خەنەنشینانە”.
وزیری دارایی عێراق داواشی لە فەرمانبەرانی عێراق کرد بە تایبەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە بڕی موچەکانیان بەرزە ڕازی بن بەوەی کە پشکی شێریان بەرکەوێت لە کەمکردنەوەی موچەکانیان، ئەوەش لە پێناو ڕاگرتنی هاوسەنگی بودجەی گشتی و ئاوەدانکردنەوەی وڵات و مسوگەرکردنی ژیان و بژیویی چینی هەژاران.









