وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 153 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون شه‌ش تووشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئایاری 2020، شه‌ش كه‌سی دیكه له شاره‌كانی به‌غدا و زیقار و موسه‌ننا به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراقدا هاتووه كه له شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره و نه‌جه‌ف و سلێمانی و هه‌ولێر و دیاله و واست 153 تووشبووی نوێ تۆمار كراون.
تائێستا له عیراق 3 هه‌زار و 877 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 483 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 140یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.









