له راگهیهندراوێكدا كه ئهمڕۆ 20/5/2020 بڵاوكرایهوه، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر ژمارهیهك رێكار و بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جهژنی رهمهزان راگهیاند.
دهقی راگهیهندراوهكهی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر:
دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 18/5/2020 سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپهرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ راگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان رێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.
سێیەم/ داخستنی سەرجەم تهكییه و خانەقا و شوێنە ئاینیەکان.
چوارەم/ ههموو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەك و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەك و قەرەباڵغیەك قەدەغەیە.
پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارك و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.
شەشەم/ رێگە بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر









