خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ پاڵه‌وانی هونه‌ره جه‌نگییه‌كانی رووسی بێده‌نگی خۆی شكاند و دووپاتی كرده‌وه كه ته‌ندروستی باوكی له‌مه‌ترسیدایه و په‌تای كۆرۆنا كه‌وتۆته ناو خیزانهكهمانهوه.
محه‌مه‌دۆڤی جه‌نگاوه‌ر كه دووجار پاڵه‌وانی جیهان و پاڵه‌وانی UFC بووه به‌بێ ركابه‌ر لهتویتیكدا رایگه‌یاند و ده‌ڵێت: باوكم هێشتا له نه‌خۆشخانه‌یه و دڵی ته‌واو نییه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه و له‌ژێرچاودێری چڕدایه‌و ئامێری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌ستكردی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها گووتی: 20 له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م تووشی كۆرۆنا بوون و له‌نێویشیاندا قوربانی هه‌یه.
ئه‌م تویته وای له ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا كرد بێته سه‌رخه‌ت و تیمیكی حكومه‌تی راسپارد سه‌ردانی ناوچه‌ی داغستان بكه‌ن كه تائێستا 600 كه‌س له‌وێ به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌ویش بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پیویست و گه‌یاندنی چاره‌سه‌رییه سه‌ره‌تایه‌كان و له‌نیویاندا هه‌رچی زووه نه‌شته‌رگه‌ری پیویست بۆ باوكی محهمهدۆڤهوه بكات.









