بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکا.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوه‌ : “ڕۆژی پێنجشەممە 21ی 5 مووچەی خانەنشینان دەدرێ”.

گوتیشی: “پێشووتر مووچەی خانەنشینانی سەڕبازی و مەدەنی بە جیا دەدرا، بەڵام ئەم مانگە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی لە یەک ڕۆژ دەدرێ”.

هەروەها جەختی کردەوە، وەکو مانگی پێشوو دەبێت خانەنشینان لە کاتی سەردانیکردنی بانک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بکەن.