وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە پارێزگای سلێمانی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی
١٨ ئایار ٢٠٢٠