وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە نۆ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوه‌.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو و دوو ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕایتەوە و شەش لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی ڕۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە.
هەشت تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.

وەزارەتی تەندروستی
17 ئایار ٢٠٢٠