له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/5/2020، له ڕووسیا 11 هه‌زار و 656 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 209 هه‌زار و 688 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11 هه‌زار و 12 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 94 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار و نۆ كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 39 هه‌زار و 801 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.









