خەبات: نەبەز روستایی:- ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ڕاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆسنی و یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی میرالیم بیانچی له‌ماوه‌ی داهاتوو بۆندی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه واژۆ ده‌كات. رۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی ئیسپانی له ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه (بیانیچ) ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی بارسا ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی 4ساڵ ده‌بێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی كاته‌لۆنی له4وه‌رزی داهاتوو، رۆژنامه‌ی (سپۆرت) ده‌لێت: یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌سه‌ر به‌نده كه‌سێتییه‌كانی بیانیچ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان ده‌گاته كۆتایی و بیانیچ ده‌بێته یاریزانی به‌رشلۆنه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری ئیسپانی كیكی سیتین له كامپ ن‌و، بیانیچ ویستی جێهێشتنی یانه‌ی بیانكۆنێری هه‌بوو له‌هاوینی رابردوو” به‌ڵام یۆڤنتۆس ویستی له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بێت به‌ر له‌وه‌ی بۆ یانه‌ی چێڵسی پێشنیار بكات.
كه یانه‌كانی پاریس سان جێرمان و مان یونایتدیش داوایان كردووه. پێده‌چێت ئه‌م بۆندی بارسا سه‌ر بگرێت.. له‌كاتێكدا یۆڤیش چاوی له یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه ئیڤان راكیتیچ-ه. به‌های بیانیچ له بازاڕ 50ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆنا دابه‌زی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ.









