ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، وەزارەتی دارایی هەموو جۆرە خەرجکردنێکی پارە، بۆ موچە بێت یاخود هەر بابەتێکی دیکە، دەوەستێنێت .
ئەمڕۆ، 7-5-2020 ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە فەرمانێکی وەزاریدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی دارایی، جگە لە پارەی هاوکاری هەژاران بەهۆی کۆرۆناوە، هەموو جۆرە خەرجکردنێکی پارە دەوەستێنێت و بابەتەکە رادەستی ئەنجومەنی نوێی وەزیران دەکرێت.
ئاماژهی بهوهشداوه، کابینە نوێکەی حکومەتی عێراق بە هەموو بابەتەکاندا دەچێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی پارە، بۆ موچە بێت یاخود هەر بابەتێکی دیکە، دەردەکات.











