خەبات: نەبەز روستایی:- رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دووپاتیكرده‌وه كه هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵیا بۆ جارێكی دیكه له‌م وه‌رزه‌داو خه‌ریكه به بن به‌ست ده‌گات، دوای ئه‌و پێشهاتانه‌ی له كاتژمێره‌كانی كۆتایی روویاندا، كه سه‌ره‌تا یانه‌ی تۆرینۆ رایگه‌یاند كه یاریزانێكی تووشی ڤایرۆسی كرۆنا بووه، دواتریش یانه‌ی ڤیۆرنتینا بڵاویكرده‌وه كه 6كه‌س له ده‌سته‌ی یانه‌كه‌ی كه تیایاندا 3 یاریزان تووشی هه‌مان ڤایرۆس بوون، ئینجا یانه‌ی سامبه‌دۆریا هات و ئاشكرای كرد كه 4 یاریزانی تووشی ڤایرۆسی كرۆنا بوونه.
رۆژنامه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌مه‌ش كه حكومه‌تی ئیتاڵیا ناچار ده‌بێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵیا بدات، كه سه‌ره‌تا رێگه‌ی به یانه‌كان دابوو له 4ی ئایاره‌وه ده‌ست به مه‌شقه‌كانی تاكه كه‌سی بكه‌نه‌وه‌و له 18ی ئایاریشدا مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵ.









