دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری كوردستان به‌ڕێوه چوو، تێیدا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگیرا.
سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خسته ده‌نگدان كه پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز په‌رله‌مانتاری گۆڕان، ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا و پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیرا.
له بڕگه‌ی كۆتادا ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی درا و 57 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان پێ دا.
لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار، واته ڕێدان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی دیاریكراو لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مانتار بكات، به‌و مه‌رجه‌ی به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێ.









