خەبات: هاوار مورتکەیی:- بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 2020.5.6 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەردانی یاریزانی بەناوبانگی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی کوردستان (دیار ڕەحمان)ی کرد.
لەسەردانەکەیدا د.فرسەت سۆفی لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و ئاسانکارییە لەوەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیەکەی، بۆئەوەی لهم نهخۆشیه رزگاری بێت و بتوانێت جارێكی تر بگهڕێتهوه گۆڕەپانی وهرزشی.
پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند، تۆ وەک یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ لەهەولێر ڕۆڵێکی بەرچاووت هەبووە و لهڕێگهی وهرزشهوه خزمهتی زۆری شاری ههولێرت كردووه و دهتوانیت خۆڕاگربیت و بهسهر نهخۆشییهكهتدا زاڵبیت، بەهیواین لەم نزیکانە لەنێو گۆڕەپانی وەرزشی بتبینیەوە.
لەلایەن خۆیەوە یاریزان دیار ڕەحمان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر نیشاندا و سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد، جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەو سەردان و ئەو جۆرە لێپرسینەوەیە زیاتر هانی دەدات خۆڕاگربێت و هەوڵ بدات بەسەر نەخۆشیەکەی زاڵ بێت و بەزووترین کات بگهرێتهوه نێو یاریگاكانی تۆپی پێ له كوردستان و عێراق.










