سبه‌ی كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ی تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار.
به گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه واژووی هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی له‌سه‌ره، له دانیشتنی سبه‌یدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌وانیش: (ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن، عه‌لی حه‌مه ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، سۆران عومه‌ر سه‌عید)ن.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه، له كارنامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، خوێندنی دووه‌می پێشنیازه بڕیاری “پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه بڕیار له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ده‌ر له حوكمی مادده‌ی 82ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ” ده‌درێت.









