ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبۆوە و لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت لەسەرووی 30 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 6-5-2020، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە بەجۆرێك، بەرمیلێك نەوتی خاو لە جۆری برێنت بە 30 دۆلار و 69 سەنت و بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 24 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.










