وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 07-05-2020 مووچەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و رۆژی یەکشەممەش 10-05-2020 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت. 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت هی مانگی 1ی ساڵی 2020ـە.
بەهۆی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دابەزینی نرخی نەوت و رێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا لەلایەن حكومەتی عێراق، ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت.