خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- رۆنالدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دوورگه‌ی مادێرای به‌ره‌و ئیتاڵیا جیهێشت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌و دوورگه‌یه‌دا له‌گه‌ل جۆرجینا و چوار مناله‌كه‌ی مانه‌وه.
رۆنالدۆ به‌یاوه‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه گه‌یشتنه تۆرینۆ، به‌ڵام رۆنالدۆ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كریت ئه‌ویش به‌جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كانی ئیتاڵیا به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاوڕێیه‌كانی له یانه‌ی یۆڤینتۆس بكاته‌وه، كه ئه‌گه‌ریكی زۆر هه‌یه دووباره خولی ئیتاڵیا ده‌ستپێبكاته‌وه.










