وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق،  ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و 85 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ عێراق راگه‌یاند.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، 12 تووشبووی نوێ لە کەرکووک تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەکەرکوک گەیشتە 65 کەس و ئێستا 37 کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنان.

بەپێی راگەیه‌نراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تووشبووه‌كان بەمشێوەیە بەسەر ناوچە و پارێزگاکاندا دابەشبوون:

بەسرە: 19 تووشبوو

شاری پزیشکی لە بەغدا: 16 تووشبوو

کەربەلا:13 تووشبوو

کەرخ: 13 تووشبوو

کەرکووک: 12 تووشبوو

رەسافەی بەغدا: 5 تووشبوو

نەجەف: 2 تووشبوو

میسان: 1 تووشبوو

موسەننا: 1 تووشبوو

هەولێر: 1 تووشبوو (پێشتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندرابوو و كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستاش سێ تووشبووی دیكه‌ راگه‌یه‌نران به‌ڵام له‌م ئاماره‌دا هه‌ژمارنه‌كراون)

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 2 هەزار و 431 تووشبوو، 102 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 571 کەسیش چاکبوونەتەوە.