ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند چەندین بەڵگەی گەورەیان دەستكەوتووە كە دەیسەلمێنێ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەكەی وهانی وڵاتی چین دروست كراوە.پۆمپێیۆ ئاماژەی بەوەدا “بەڵگەی زەبەلاح”یان هەیە دەیسەلمێنن ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەكەی وهانی چین دروست بووە.وەزیری دەرەوەی ئەمریكا حكوومەتی پەكینی تۆمەتبار كرد بەوەی زانیاری لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا شاردووەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ یەكشەممە تاقیگەی وهان بۆ ڤایرۆس لە چین چەند وێنەیەكی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا سڕیوەتەوە، كە تیایدا زانایەكانیان خەریكی توێكاری جەستەی شەمشەمەكوێرە بوون.