رێبوار هه‌ورامی – خه‌بات
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی خاتوو ( پروانه امیرافشاری ) ناسراو به ( حمێرا ) ساڵی ( 1945 ) له خێزانێكی ئازه‌ری له شاری تاران له دایك بووه ، باوكی یه‌كێك بووه له گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاتی ئازربایجان و خاوه‌نی ( 150 ) گوند‌و ئاوایی بووه له باکووری ڕۆژئاوای ئێران ، له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و دیاری باوكی هه‌میشه دیوه‌خان و ماڵه‌كه‌یان جمه‌ی هاتوه له میوانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و زۆربه‌ی كات له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌دانی دهنگخۆشهوه شه‌وانی هونه‌رو موزیك سازكراوه ، ئاوازه هونه‌ریه‌كان كاریگه‌ر بوون بۆ هه‌ست و سۆزی حمێرا .. كاتێك له ته‌مه‌نی ( 21 ) سالێدا هاوسه‌ر گیری ده‌كات و هاوسه‌ره‌كه‌ی هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ پێگه‌یاندنی به‌هره‌ی هونه‌ری … باوكی هه‌میشه رێگربووه كچه‌كه‌ی ببێته گۆرانیبێژ ، بۆیه خاتوو په‌روانه ناوی هونه‌ری خۆی ده‌كاته ( حمێرا ) و پاش ئه‌وه‌ی باوكی پێی ده‌زانێت بڕیاری به زۆر جیابونه‌وه‌ی ده‌دات له هاوسه‌ره‌كه‌ی ، پاش ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ندی ده‌كات و به توندی ئازاری ده‌دات ، رۆژێك باوكی ده‌چێته لای و پێی ده‌ڵێ ( كچم هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانم هه‌یه پێتی ده‌به‌خشم به‌س واز له هونه‌رو موزیك بێنه ) حێمرا به باوكی ده‌ڵێ ( هونه‌ر بۆ رۆح و هه‌سته نه‌ك پاره‌و سه‌رمایه ببووره باوكه من نامه‌وێت پاره بۆ تۆ‌و هونه‌ریش بۆ من ) پاشان باوكی بڕیار ده‌دات خاتوو ( حمێرا ) ده‌ر بكات و به شێوه‌یه‌كی یاسایی بڕیاری بێبه‌شكردنی له سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ده‌دات ، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك خاتوو حمێرا له ماڵی كوڕی مامی ژیاوه ، كاتێك ئاشنا ده‌بێت به ژه‌نیاری گه‌وره ( په‌رویز یاحقی ) بڕیار ده‌دات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات ، ئه‌م هاوسه‌رگیریه پڕ له هونه‌ره بووه سه‌ره‌تایه‌كی مه‌زن بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌ندین ئاواز و گۆرانی و به‌رهه‌می تایبه‌ت به خاتوو حمێرا كه بوونه مێژووی هونه‌ری ره‌سه‌نی ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی ، پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی له ئێران ، چه‌ندین جار خاتوو حمێرا ده‌سگیر ده‌كرێت و له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت ، خاتوو حمێرا به نهێنی و له‌گه‌ڵ یاسه‌مینی كچه تاقانه‌كه‌یدا كۆچ ده‌كات بۆ وڵاتی ئه‌مریكا و له‌ویش چه‌ندین به‌رهه‌می جوان پێشكه‌ش ده‌كات .. ئێستا له ولایه‌تی لۆس ئه‌نجلس نیشته‌جێیه .. به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مانه‌ن ( شب های کردستان – دریا کنار – پیرت بسوزه عاشقی – سرگردان – ده بهار – بی قرار – شمال – کوچ – امید – اینه دنیا – عالم عشق -هم زبونم باش – مسافر غریبه – ای دادبیداد – چوبکاری -در جستجو ) .










