وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 75 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 27 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 24 کاژێری رابردوودا هەشت هەزار و 278 پشکنینی کۆرۆنا کراون کە 75 کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون، کۆی گشتیی پشکنینەکانیش گەیشتووەتە 86 هەزار و 708 پشکنین.
تووشبوونی ئەو 75 کەسە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی شارەکانی عێراق بەمشێوەیە:
– بەسرە: 50 تووشبوو
– بەغدا: 20 تووشبوو
– موسەنا: 3 تووشبوو
– کەربەلا: 1 تووشبوو
– واست: 1 تووشبوو








