وەزارەتی تەندروستیی حکووومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێكی تەمەن 32 ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە، نەوە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی
29 نیسان ٢٠٢٠









