خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یه‌كێتی شه‌تره‌نجی رووسیا واده‌ی پاڵه‌وانیەتێكی خێرخوازی شه‌تره‌نجی راگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 12 تا 14ی مایۆ له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌ شه‌تره‌نجزانانی رووسیا له‌ خۆ ده‌گرێت و بڕیاریش وایه‌ كۆی خه‌ڵاته‌كانی ببه‌خشرێته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تووشبووانی په‌تای كۆڤید 19 له‌ رووسیا، به‌شداربووه‌كانیش له‌پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا ده‌بێت كه‌ هه‌ر یاریزانه‌ و له‌شوینێكی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ بریتین له‌: ڤلادیمێر كرامنیك له‌ هه‌رێمی كراسنۆدار، یان نیپۆمنیاخچی له‌ ناوچه‌ی بریانسك، ئه‌لیكسانده‌ر گریشۆك له‌ مۆسكۆ، سێرجی كاریاكین له‌ قرم، پیته‌ر سڤیلده‌ر له‌ سانت بترسیۆرگ، ئیڤگینی تۆماشڤسكی له‌ناوچه‌ی ساراتۆڤ، ئیرنستۆ ئیناركیڤ له‌ قه‌وقاز، ئه‌لیكسانده‌ر ریازانتسیڤ له‌ سێبیریا.