مانگی نیسان خراپترین مانگ بووه بۆ بازاڕی نه‌وت و له‌م مانگه‌دا بازاڕی هه‌ردوو جۆری نه‌وتی برێنت و تێكساس بۆ خراپترین ئاست دابه‌زین. له دوێنێ سێشه‌مه‌وه نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و سه‌رووی دوو دۆلار و نیو له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك هه‌ڵكشاوه.
به‌گوێره‌ی dailyfx دوێنێ سێشه‌م نرخی نه‌وت تا 18 دۆلار و 80 سه‌نت دابه‌زی، به‌ڵام ئێسته به 21 دۆلار و 36 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هاوكات نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش كه به wti ناسراوه، به 13 دۆلار و 84 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا له 24 سه‌عاتی رابردوو 10 دۆلار و 50 سه‌نتیشی تۆمار كردبوو.
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپێك و رووسیا و وڵاتانی تر له چوارچێوی رێككه‌وتنێكدا بڕیاریان داوه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی نرخی نه‌وت بكه‌ن.









