بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: 2 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

تەندروستی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی چاكبووەوەكان لە شاری هەولێر گەیشتە (۱٦۱) كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۱٦۱) كەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۸ی نیسانی ۲٠۲٠