خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كرده سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان و یه‌كێ له‌وانه‌ش وه‌رزش بوو، كه هه‌موو چالاكییه‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا به هه‌ر پینج خوله گه‌وره‌كه‌ی تۆپی پێی جیهان راگرت، به‌ڵام یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كه تاكه یانه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌شه‌تره‌نج به‌ڕه‌نگاری ئه‌و په‌تایه بۆوه و به‌شێوازێك چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه به‌ره‌چاوكردنی به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتن ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی ئۆنلاین.
ئه‌مه چواره‌مین پاڵه‌وانێتی پلیتزی ئۆنلاینه كه یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ده‌یكاته‌وه و له‌م پاڵه‌وانێتییه‌شدا 149 شه‌تره‌نجزان له كچ و كوڕ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا به‌شداری كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌تره‌نجزانان له راهێنان و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا دانه‌بڕێن و بڕیاریشه به‌رده‌وامیی به‌مجۆره پاڵه‌وانێتییانه بدریت تا بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بیته‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی شه‌ش براوه‌ی یه‌كه‌می چواره‌مین پاڵه‌وانێتی ئۆنلاینی شه‌تره‌نجی خانزاده:
نه‌میر محه‌مه‌د پله‌ی یه‌كه‌م
شاه مورادی پله‌ی دووه‌م
نه‌بیل عه‌زیز پله‌ی سێیه‌م
سه‌لام دۆنكا پله‌ی چواره‌م
میمون غازی پله‌ی پێنجه‌م
سۆلۆ لیڤلینك پله‌ی شه‌شه‌م









