خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- فویسیچ چیزینی گۆڵچی یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی، هۆكاری جێهێشتنی یانه‌ی ئه‌رسناڵی بۆ كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك گه‌رانده‌وه، كاتێك به‌دزی له سوچێكی حه‌مام جگاره‌ی كێشا.
چیزینی ده‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی له یانه‌ی ئه‌رسنال بووم، له وه‌رزی 2015 له‌یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساوسهامپتۆن و له‌ماوه‌ی پشووی نێوان هه‌ردوو گیمه‌كه‌دا چوومه سوچێكی حه‌مامه‌كه و جگاره‌یه‌كم داگیرساند، نازانم كێ منی بینی و به ئارسن ڤینگه‌ری راهێینه‌ری گوت، دوای یارییه‌كه راهێنه‌ر بانگی كردم گوتی راسته جگه‌ره‌ت كێشاوه، منیش درۆم نه‌كرد گوتم به‌ڵێ.
هه‌روه‌ها زیاتر گووتی: له‌وساته‌وه كۆتایی من له یانه‌ی ئه‌رسنال ده‌ستی پیكرد و یانه‌كه سزای دارایی دام و پاشان بۆ 15 یاری راگیرام له‌و ماوه‌یه‌ش گۆڵچی یه‌ده‌گ توانی ئاستیكی باش پێشكه‌ش بكات و شوێنی خۆی له پیكهاته‌ی سه‌ره‌كی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش هانیدام كه رووبكه‌مه رۆما و دواتر بۆ یانه‌ی یۆڤینتۆس.










