ماسیو سێلیگمان، میوزیکژەنی ناسراوی بەریتانی، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٦٥ ساڵی گیانیلەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، ماسیو سێلیگمان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی بۆ دوو هەفتە لە نەخۆشخانەدا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

ماسیو سێلیگمان، لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٥، لەدوای ساڵی ١٩٨٠ دەستی بەکاری هونەری کرد و ناوبانگی پەیداکرد، ژەنیاری ئامێری گیتاربوو، لەگەڵ تۆماس دۆلبی چەند کۆلێکشنێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، لە تەمەنی ٦٤ ساڵی بەهۆی پەتای کۆڤید-19 گیانیلەدەستدا .