وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 57 توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (3074) پشکنینى نوێ کراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە (71471) پشکنین.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامى پشکنینەکانى ئەمڕۆ ( 57 ) حاڵەتى پۆزەتیفى تێدا بووە کە توشى کۆرۆنا بوون.
زۆرترین توشبوو ئەمڕۆ لە بەغدا تۆمارکراون بە تۆمارکردنى 29توشبوو، دواى ئەوە بابل دێت بە 10 توشبوو، پاشان بەسرە هەشت توشبوو، موسەنا حەوت توشبوو، میسان دوو توشبوو، سەڵاحەدین یەک توشبوو.
.
وەزارەتى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکردووە، ئەمڕۆ توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا گیانى لەدەستداوە و 39 توشبووش چاکبوونەتەوە .
تا ئێستا لە عێراق (1820) توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون کە (87) کەسیان گیانیان لەدەستداوە و (1263) کەسیشیان چاکبوونەتەوە.









