گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قه له پۆلیسێكى هه‌ولێر كرا و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 26 ی نیسانی 2020 ، ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه: “بەداخەوە ھەر ئێستا پۆلیسێکمان بەناوی (کامه‌ران لوقمان) لە كۆیه و لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە تەقە لە پۆلیس دەکات و شەھید بوو”.









