وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌زار و 104 گومان‌لێكراو كراوه و له ئه‌نجامه‌كاندا 55 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركران:
– به‌غدا/ روسافه: 29 حاڵه‌ت
– به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
– به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
– به‌سره: 12 حاڵه‌ت
– موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
– زیقار: 3 حاڵه‌ت
– سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
– دهۆك: 2 حاڵه‌ت
– هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئاماژه به چاكبوونه‌وه‌ی 20 تووشبوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌دات:
– نه‌جه‌ف: 4 حاڵه‌ت
– سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
– هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
– به‌سره: 11 حاڵه‌ت
– زیقار: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تا ئێستا هه‌زار و 763 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 86 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا تا ئێستا هه‌زار و 224 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.










