سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ خوێندن له‌وقوتابخانه‌یه ئاشكرا كردووه‌و به‌پێی بنه‌ماكانیش خوێندن له قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی پاڵپشتیكار و نا ئیلزامییه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌خوێندرێت بۆ تاقیكردنه‌وه داواكراو نابێت.
بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خوێندن له قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی :
۱ـ خوێندن له قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی پاڵپشتیكار و نا ئیلزامییه، به‌واتای ئه‌و بابه‌تانه بۆ تاقیكردنه‌وه داواكراو نیه ، به‌ڵام پێویسته به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت ئیداره‌ی قوتابخانه هه‌ماهه‌نگی بكات له‌وه‌ی به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك بۆ قوتابیانی چاودێریان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند بینه‌ری وانه‌كان ده‌بن .
۲ـ ئیداره‌ی قوتابخانه سه‌رپه‌رشتی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له نێوان مامۆستایان و قوتابیان ، وه مامۆستایانی به‌ڕێز پاش ئه‌وه‌ی قوتابیانی وانه‌كه ده‌بینن ، ده‌توانێت په‌یامی هه‌بێت بۆ قوتابیان و ئه‌گه‌ر قوتابی یان خوێندكار پرسیاریان هه‌بوو ده‌كرێت وه‌ڵامیان بداته‌وه.
۳ـ ستافی كارگێری له قوتابخانه و ئێمه‌ش له سه‌رپه‌رشتیاریكردنی پرۆژه‌كه ، ئاگاداری راده‌ی به‌كارهێنانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بین ، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك وه‌ك پێویست به‌كاری نه‌هێنابوو ئاگادار ده‌كرێته‌وه و به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كه‌ی ده‌كرێت.
٤ـ ده‌توانن سوود له‌و ڤیدیۆ فێركارییه وه‌ربگرن كه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه به زوترین كات ، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه زۆر ساده‌و ساكار دیزاین كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانن به‌كاری بهێنن.
٥ـ رۆژانه ڤیدیۆی نوێ زیاد ده‌كرێت بۆ گشت قۆناغه‌كان ، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌ك سه‌ره‌تا دانراوه ، ڤیدیۆی پێویست بۆ هه‌موو وانه پێویسته‌كان ده‌بێت .به هه‌موو زمانه‌كان .
٦ـ مامۆستای وانه‌بێژ له پرۆژه‌كه داخڵ ده‌بن.
۷ـ وشه‌ی تێپه‌ر یان كۆده‌كان له ڕێگای گروپی ڤایبه‌ر یان تلیگرام یان واتس ئاپ یان مه‌سنجه‌ر یان ته‌له‌فۆن و نامه‌ی مۆبایل ده‌درێت به قوتابی و خوێندكار یان دایباب. ناكرێت هیچ قوتابخانه‌یه‌ك كۆدی قوتابیان له په‌یج یان ئه‌كاونتی قوتابخانه یان شه‌خسی دابنێت یان بڵاوی بكاته‌وه.
زهیر محمد عبدالله
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده









