جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری به فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌دات له بڕینی قوت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، داوایان لێده‌كات نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن بۆ رێگه‌پێدان به خەرجکردنی به‌شه مووچه‌ی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان و “پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له‌و پێشێلكارییه یاساییه”.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
بۆ / ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ فه‌رمانگه‌ی یاسایی
بابه‌ت / پێدانی خه‌رجییه‌كانی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێز و سڵاوی به‌ئێوه ده‌گه‌یێنێت…
ئاماژه به‌نووسراوتان ژماره 2/5/21/8857 له به‌رواری 16/4/2020 كه ئاراسته‌ی (نووسینگه‌ی وه‌زیر – وه‌زاره‌تی دارایی) کراوە. له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كان به‌هۆی نووسراوه‌كه‌تانه‌وه، كه ده‌بێته‌هۆی بڕینی قوت و رزق و رۆزی هاووڵاتیان و مووچه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و بە پشتبه‌ستن به پسپۆڕی چاودێریكردنمان لە كار و چالاكییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، ده‌مانه‌وێ روونی بكه‌ینه‌وه كه جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای كارگێڕی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019 و یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی ژماره (1)ی ساڵی 2019، پێویسته گوژمه‌ی بڕدراو له زیانه‌كان له جێبه‌جێكردنی ماددەی (10/دووه‌م/ج) له یاسای بودجه و خه‌رجكردنی گوژمه‌كانی دیكه بۆ هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان، پێویسته بڕینی گوژمه‌كه نه‌بێته هۆكاری بڕینی ته‌واوی گوژمه‌ی به‌شه‌كانی دیكه كه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی یاساكانه.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌نه‌وه له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ئه‌و گوژمه‌یه‌ی پێویسته بخرێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان و پشكی پێدانی پاره رانه‌گیرێت، كه ده‌بێته هۆكاری پێشێلكردنی بڕگه‌كانی یاسا و ده‌بێته هۆكاری بڕینی قوتی هاووڵاتیان و بژێوی ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه سه‌خته‌دا، ئه‌مه جگه له لێكه‌وته‌كانی دیكه كه ده‌بێته هۆكاری ده‌ستبردن بۆ یه‌كڕیزی پێكهاته نیشتمانییه‌كان و زیانگه‌یاندن به رۆڵه‌كانی گه‌ل.
له‌گه‌ڵ رێز…
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
23ی نیسانی 2020









