له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 46 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق تۆماركراون و 25 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

لەبەیاننامەیەكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو دوو هه‌زار پشكنین له‌ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق جگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا 46 توشبوی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌.

باسیلەوەشكردووە، هه‌ر له‌ ماوه‌دا، 25 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌ بەوەش كۆی ژماره‌ی چاكبوان گه‌یشتە‌ هه‌زار و 171 كه‌س.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، لەعێراق كۆی ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زارو 677 توشبو، 83 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.