وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تومارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا”.

ئەوەش خراوەتە روو، کە تووشبووەکە پزیشکێکی پسپۆڕی پیاوە، تەمەن 46 ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆکە.